بەڤیدیۆ.. لە سلێمانی هێزێکی ئەمنی هەڵدەکوتنە سەر چێشتخانەیەک
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەڤیدیۆ.. لە سلێمانی هێزێکی ئەمنی هەڵدەکوتنە سەر چێشتخانەیەک

 

ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنی لە شاری سلێمانی هەڵدەکوتنەسەر چێشتخانەیەک و خاوەنی چێشخانەکەش رایگەیاند کە هێزەکە فەرمی نەبوون.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی١١ی٢٠٢٠، هێزێکی ئەمنی لە شاری سلێمانی هەڵیانکوتایە سەر چێشتخانەی وەستا كامەران لە گەڕەكی عەقاریی شاری سلێمانی و خاوەنی چێشخانەکەش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئەمرۆ هێزێکی نافەرمی لەناو چێشتخانە هێرشیان کردە سەرمان و ناشزانین ئامانجی ئەو هێزە چییە و هیچ شتێكیان پێ نەوتین".

ئەوەشی خستە روو، پێشتر لەو شوێنەی تێیدا کرێچی بوون لەگەڵ خاوەنی باڵەخانەکە بووەتە کێشەیان و خاوەنی باڵەخانەکە هەڕەشەی لێکردوون، دوای ئەوەی بە یاسایی شوێنەکەیان بۆ چۆڵکردووە.

هەروەها خاوەنی چێشخانەکە ئاماژەشی بەوەدا، کە لەسەر رووداوەکەی ئەمڕۆ سکاڵای یاساییان تۆمارکردووە.