به‌ڤیدیۆ.. كورده‌ عومه‌ر كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ڤیدیۆ.. كورده‌ عومه‌ر كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

كورده‌ عومه‌ر، گۆرانیبێژی كورد، به‌م زوانه‌ نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی (چۆنت توانی) بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

كورده‌ عومه‌ر له‌ ئه‌ورووپا كاری وێنه‌گرتنی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ی كردووه‌، بڕیار وایه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا دوایین كلیپی خۆی له‌ ساڵی 2020دا له‌ ماڵپه‌ری ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو بكاته‌وه‌.

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ له‌ ئه‌ورووپا ده‌ژی، زستان یان هاوین یه‌كێكه‌ له‌ ڤیدیۆ كلیپه‌ به‌ناوبانگه‌كانی، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، ساڵی ڕابردوو ڤیدیۆ كلیپێكی به‌شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند كه‌مال محه‌مه‌د بڵاو كرده‌وه‌.