سووریا.. 14 چەکداری سەر بە ئێران کوژران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سووریا.. 14 چەکداری سەر بە ئێران کوژران

بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانەوە، 14 چەکداری سەر بە ئێران، لە رۆژهەڵاتی سووریا کوژران.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، ئەو 14 چەکدارە بەهۆی بۆردومانیی فڕۆکەی جەنگییەوە بۆ سەر چەند پێگەیەکی سەربازی لە گوندەوارەکانی ئەبوکەمال لە رۆژهەڵاتی سووریا، کوژراون.

رووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەش کردووە، کە چەکدارەکان سەر بە میلیشیا ئێرانییەکان بوون، کە هەشتیان عێراقی بوون و شەشیشیان ئەفغانی بوون.

ئێران لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە، کە لە مانگی ئاداری 2011 دەستی پێکردووە، بە ناردنی چەک و چەکدار، پاڵپشتیی رژێمی سووریا دژی گرووپە چەکدارییە ئۆپۆزیسیۆنەکان، دەکات.