وەزیری دەرەوەی توركیا سەرەخۆشی لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزیری دەرەوەی توركیا سەرەخۆشی لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات

ئەمڕۆ یەكشەممە 2020/11/22 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كورستان، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە مەولوود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی توركیاوه‌ پێگەیشت.

وەزیری دەرەوەی توركیا پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆكی حكوومەتى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر و خوالێخۆشبوو شێخ مەحموود شێخ عەبدوڵا بارزانی، كەسایەتیی ناسراوی دەڤەری بارزان و هاوخەمیی خۆی دەربڕی.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سوپاسی وەزیری دەرەوەی توركیای كرد بۆ پەیوەندی و هاوخەمییان.

لە تەوەرێكی دیكەی پەیوەندییەكەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندی و هەماهەنگیی هەردوو لا كرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی په‌تای كۆرۆنا و ئاڵۆگۆڕكردنی شارەزایی تەندروستی لەو بوارەدا.