تەندروستیی جیهانی: شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا بەڕێوەیە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تەندروستیی جیهانی: شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا بەڕێوەیە

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیەنێت، کە شەپۆلی سێیەمی پەتای کۆرۆنا بەڕێوەیە وکاتی هاتنەکەی ئاشکرا دەکات.

دەیڤید ناپارۆ، نێردەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا رایگەیاندووە، حکوومەتەکانی جیهان لە هاوینی رابردوو کاریان لەسەر دامەزراندنی ژێرخانێکی تەندروستیی بەهێز نەکرد.

دەیڤید ناپارۆ، کە پزیشکێکی بەریتانییە، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئێستا ئەوروپا لە ژێر شەپۆلی دووەمی کۆرۆنایە و ئەگەر وەک هاوینی رابردوو ژێرخانێکی تەندروستیی بەهێز دانەنرێت، ئەوا لە سەرەتای ساڵی داهاتوو ( ساڵی 2021)، شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا روو لە ئەوروپا دەکات.