سلێمانی.. بەندکراوان بە ٣٧ کتێب بەشداریی پیشانگەیان کردووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سلێمانی.. بەندکراوان بە ٣٧ کتێب بەشداریی پیشانگەیان کردووە

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی چاکسازیی گەورانی سلێمانی ڕای گەیاند، بەندکراوانی چاکسازییەکەیان بە چەندین بەرھەمی پەرتووک بەشدارییان لە دووەمین پیشانگەی نێودەوڵەتی کتێبیان لە شاری سلێمانی کردووە کە زۆربەی بەرھەمەکان ھی خۆیانە.

فەرھاد قادر، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی چاکسازی گەورانی سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لەو پێشانگە نێودەوڵەتییەی کتێب کە ماوەی چەند ڕۆژێکە لە شاری سلێمانی کراوەتەوە، ئێمە وەک چاکسازیی گەورانی سلێمانی بە ٤٢ پەرتووک بەشداریمان تێدا کردووە کە لەو ژمارەیە ٣٧ پەرتووک بەرھەمی بەندکراوانی چاکسازییەکەیە".

گوتیشی: "بەرھەمی بەندکراوان پێک ھاتووە لە ھۆنراوە، چیرۆک، ڕۆمان، لێکۆڵینەوە و تێکڕای بەرھەمەکانیش لە بەندیخانە و لە ماوەی دوو ساڵدا و نووسراون".

فەرھاد قادر ڕوونیشی کردەوە: "بەندکراوان بەھرەیەکی باش و جۆراوجۆری ئەدەبییان ھەیەو ئێمەش وەک بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی بەردەوامین لە ھاندانیان، ھەروەها ئاسانکاری و پێداویستییەکانیشیان بۆ دابین دەکەین".