پۆمپیۆ: لە کاتی خۆیدا ڕێوشوێنەکان بەرامبەر بە ئێران لە عێراق رادەگەیەنین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پۆمپیۆ: لە کاتی خۆیدا ڕێوشوێنەکان بەرامبەر بە ئێران لە عێراق رادەگەیەنین

ئەمڕۆ یەکشەمە (22/ 11/ 2020) مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕای گەیاند، واشنتۆن لە عێراق هەوڵی سەقامگیری دەدات و گوتیشی عێراقییەکان نایانەوێ سەر بە ئێران بن.

لە دیدارێکیدا لەگەڵ کەناڵی (ئەلعەرەبییە) پۆمپیۆ گوتی: "بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق، بۆ پاڵپشتییە لە حکوومەتی مستەفا کازمی".

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەو رێوشوێنانەی لە عێراق دەیگرنە بەر، روونی کردەوە: "لە کاتی خۆیدا رێوشوێنەکان دژ بە میلیشیا ئێرانییەکان دیاری دەکەین".

سەبارەت بە دۆسیەی تیرۆر و داعش، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتیشی: "هاوپەیمانییەتێکمان پێک هێناوە کە توانیویەتی رێکخراوی تیرۆریستی لە عێراق و سووریا لەناو ببات".

ئەم لێدوانانەی پۆمپیۆ لە کاتێکدان، کە فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا رای گەیاندووە، دوێنێ شەممە 21-11-2020، فڕۆکەی جەنگیی B-52ـیان ناردووەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام ئاماژەی بە شوێنی جێگیرکردنی فڕۆکەکە نەکردووە.

هەروەک فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا رای گەیاندووە، فڕۆکەکە "بە ئەرکێکی درێژخایەن" و "بۆ وەڵامدانەوەی هێرشی دوژمناکارانە و دڵنیاییدان بە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا"، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێنێتەوە.

کەناڵی (فۆکس نیوز)ی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، کە ناردی ئەو فڕۆکە جەنگییە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست  "پەیامێکە بۆ ئێران".