شاندێکی باکووری کوردستان لە پەرلەمانی کوردستانە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شاندێکی باکووری کوردستان لە پەرلەمانی کوردستانە

ئەمڕۆ یەکشەممە٢٢ی١١ی٢٠٢٠ بە نوێنەرایەتیی٥٠٠ کەسایەتیی باکووری کوردستان، شاندێک لە باکووری کوردستانەوە گەیشتنە پەرلەمان و ئەو شاندە دژی ھێرشەکانی پەکەکەن بۆ سەر ھەرێمی کوردستان.

پەیامنێری (باسنیوز) لەمبارەوە رای گەیاند شاندەکە بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی باکووری کوردستان و ژمارەیەک کەسایەتیی ناسراوی دیار ھاتوون کە دژی ھێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و بۆ پشتگیریی ھەرێمی کوردستان  ھاتوون و داواش لە پەکەکە دەکەن رێز لە  قەوارە و دەستووری ھەرێمی کوردستان بگرێت.

ئەو شاندە ئێستا لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەدان