بەڤیدیۆ.. وەزیری بەرگریی هۆڵەندا بە هەڵە نهێنییەک ئاشکرا دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەڤیدیۆ.. وەزیری بەرگریی هۆڵەندا بە هەڵە نهێنییەک ئاشکرا دەکات

وەزیری بەرگریی هۆڵەندا بە هەڵە نهێنییەکی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا ئاشکرا دەکات.

خاتوو ئانک بیلڤێڵد، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا لە میانی کۆبوونەوەیەکی نهێنیی وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا، کە بەشێوەی ئۆنڵاین لەڕێگای بەرنامەی (زووم) ساز کرابوو، تێپەڕە وشە (پاسوۆرد)ی کۆبوونەوەکەی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاو کردەوە.

دوای بڵاوکردنەوەی، دانیێڵ فیرلان، رۆژنامەنووسی هۆڵەندی بە بەکارهێنانی پاسوۆردەکە، چووەتە ناو کۆبوونەوەکە و دوای ئاگادارکردنەوەی، چووەتە دەرەوە.

جۆزێپ بۆرێڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ئەو رۆژنامەنووسەی لە کردنی ”تاوانێک“ ئاگادار کردووەتەوە و پێی گوتووە، ”دەزانی تۆ هاتوویتەتە ناو کۆبوونەوەیەکی نهێنی؟ باشترە زوو بچیتە دەرەوەی بەر لەوەی پۆلیس بگاتە لات“.

دواتر دانیێڵ فیرلان داوای لێبووردنی کردووە و گوتویەتی، ”من رۆژنامەنووسم لە هۆڵەندا، ببوورن بۆ هاتنە ناو کۆبوونەوە، ئێستا دەچمە دەرەوە“.

دوای ئەو رووداوە، وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کۆبوونەوەکەیان بە هۆکاری تێکچوونی ئاسایشی، هەڵوەشاندووەتەوە.