ئەمریکا گەورەترین فڕۆکەی جەنگی دەنێرێتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەمریکا گەورەترین فڕۆکەی جەنگی دەنێرێتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سوپای ئەمریکا گەورەترین فڕۆکەی جەنگی لە جیهان، دەنێرێتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا رایگەیاندووە، رۆژی شەممە 21-11-2020، فڕۆکەی جەنگیی B-52ـیان ناردووەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام ئاماژەی بە شوێنی جێگیرکردنی فڕۆکەکە نەکردووە.

هەروەک فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا رایگەیاندووە، فڕۆکەکە ”بە ئەرکێکی درێژخایەن“ و ”بۆ وەڵامدانەوەی هێرشی دوژمناکارانە و دڵنیایی دان بە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا“، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێنێتەوە.

کەناڵی فۆکس نیوز)ی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، کە ناردی ئەو فڕۆکە جەنگییە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست  ”پەیامێکە بۆ ئێران“.