پوتین: ئامادەین پێکوتەی دژەکۆرۆنا بدەینە هەموو وڵاتان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پوتین: ئامادەین پێکوتەی دژەکۆرۆنا بدەینە هەموو وڵاتان

سەرکۆماری رووسیای فیدراڵ رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی ئامادەیە پێکوتەی دژە پەتای کۆرۆنا بداتە هەموو وڵاتان.

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا لە میانەی وتارێکدا لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی G20، کە رۆژی شەممە 21-11-2020 لە ریازی پایتەختی سعودیە دەستی پێکرد و ئەمڕۆ یەکشەممەش بەردەوام دەبێت، رایگەیاند، پێویستە پێکوتەی دژەکۆرۆنا بگاتە هەموو مرۆڤایەتی.

ڤلادیمێر پوتین هەروەها رایگەیاندووە، ئەو ئالنگارییە ئابوورییانەی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە لەساڵی 2020 رووبەڕووی مرۆڤایەتی بوونەوە، وێنەیان لە مێژوودا نەبووە.

سەرۆکی رووسیا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە وڵاتەکەی ئامادەیە پێکوتەی دژەکۆرۆنا بداتە هەموو ئەو وڵاتانەی پێویستیان پێیەتی، ”پێویستە سەلامەتیی مرۆڤ ببێتە کاری لەپێشینە، سەرەڕای کێبڕکێی ئابووری لەسەر پێکوتەکە“.