ئەمڕۆ لێژنەی هەمواری دەستووری عێراق لە بارەی ماددە ١٤٠ـەوە کۆدەبێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەمڕۆ لێژنەی هەمواری دەستووری عێراق لە بارەی ماددە ١٤٠ـەوە کۆدەبێتەوە

بریارە ئەمڕۆ لیژنەی ھەمواری دەستووری عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ماددەی ١٤٠ كۆ ببێتەوە، کە بەشێک لە شیعەکان پێشنیازیان کردووە ئەو ماددەیە لاببرێت.

پەیامنێری (باسنیوز) رای دەگەیەنێت بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە 22/11/2020، لیژنەی ھەمواری دەستووری عێراق لە ئەنجوومەنی نوێنەران کۆببێتەوە، کە کۆبوونەوەکە تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەسەر ماددەی١٤٠.

گوتیشی پێشتر چەند ماددەیەك، کە لە دەستووردا ھەن، گفتوگۆیان لەسەر کراوە بۆ ھەموارکردنەوەی، کارەکانیان تەواو بووە و لەسەر ماددەی١٤٠ـیش کۆبوونەوەیەک کراوە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە لیژنەکە کۆدەبێتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا بەشێكی شیعەكان داوای لادانی ئەو ماددەیەیان کردووە.

پەیامنێری باسنیوز ئاشكراشی كرد، لە کۆبوونەوەی پێشتر سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان دژی ئەو پێشنیازە بوون و لەسەر ئەو پرسەش یەکھەڵوێست بوون.