بەوێنە.. بۆمبێک لەبەردەم ماڵی چالاکوانێکی باشووری عێراق تەقییەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. بۆمبێک لەبەردەم ماڵی چالاکوانێکی باشووری عێراق تەقییەوە

بۆمبێک لە بەردەم ماڵی چالاکوان و سەرپەرشتیارێکی خۆپیشاندانەکانی پارێزگای دیوانییە لە باشووری عێراق، تەقییەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، بۆمبەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 22-11-2020 لە بەردەم ماڵی عەمار خەزعەلی، چالاکوان و سەرپەرشتیارێکی خۆپیشاندانەکانی دیوانییە، لە شارۆچکەی سونییە تەقیوەتەوە.

زانیارییە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە عەمار خەزعەلی و ئەندامانی خێزانەکەی هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە، تەنیا زیانی ماددی بەر خانووەکەیان کەوتووە.

بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق، دەیان گرووپ و میلیشیای تیرۆریستی، تائیفی و توندڕەو لە بەغدا و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بڵاو بوونەتەوە.

ئەو گرووپ و میلیشیایانە بەردەوام کردەی تیرۆریستی و تاوانکاری بۆ بەرژەوەندیی ئەو لایەنانەی کاریان بۆ دەکەن، ئەنجام دەدەن.