كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق: بودجەی 2021 تەقەشوفی تێدا کراوە و هیچ دامەزراندنێكیشی تێدا نییە

 بەگوێرەی ئاژانسی رۆژنامەوانیی (موستەقلە)، ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رای گەیاندووە، تەقەشوف لە بودجەی ساڵی 2021دا دەکرێ.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22/ 11/ 2020، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رای گەیاند، بودجەی ساڵی داهاتوو هیچ دامەزراندنێکی تێدا نابێ، هەروەها پرۆژەکان رادەگیرێن و بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی داهاتیش، شایستە داراییەکانی فەرمانبەران كەم دەكرێتەوە.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، کە ئاژانسی (موستەقلە) بەدواداچوونی بۆ کردووە، گوتی: ”بەهۆی بەردەوامبوونی تەنگژەی دارایی، پێشبینی دەکرێ شایستەکانی مووچەی فەرمانبەران کەم بکرێنەوە، هەروەها حکوومەت پەنا دەباتە بەر باجەکان و لێبڕینی راستەوخۆ لە خستنەڕووی دراو“.