تورکیا بڕیاری دەستگیرکردنی زیاتر لە ١٠٠ کەسی دەرکرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تورکیا بڕیاری دەستگیرکردنی زیاتر لە ١٠٠ کەسی دەرکرد

ئاژانسی حکوومەتیی تورکیا (ئەنەدۆڵوو) بڵاوی کردووەتەوە لە ڕۆژانی ڕابردوودا دادگای باڵای تورکیا بڕیاری دەستگیرکردنی ١٠١ کەسی لە چەندین شاری تورکیا و یەک لەوان دیاربەکری باکووری کوردستان دەرکردووە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە لە شارەکانی دیاربەکرد، ئیزمیر، ئیسەنبۆڵ و ئادمیان دەستی پێ کردووە.

هەتا ئێستا ٧٢ کەس کە ٢٤ کەسیان پارێزەرن دەستگیر کراون کە هەموویان ئەندامی پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP)ن و تۆمەتی تیرۆریان دراوەتە پاڵ.

هاوکات لەمبارەوە ئونجوومەنی جیهانیی قەڵەمیش لە کاردانەوە بە ڕەوتی دەستگیرکردنەکانی ئەمدواییەی تورکیا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای کردووە کە سێ ئەندامی ئەو ئەنجوومەنە لە دیاربەکرد دەستگیر کراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی جیهانیی قەڵەمدا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە چارەنووسی دەستگیرکراوەکان، هاوکات بە توندی ڕەخنە لە سەرکوتی ئازدایی ڕادەربڕین لە تورکیا و پێشێلکردنی مافی مرۆڤی کەمینەکان و ڕێکخراوە و بەرتەسککردنەوەی چالاکیی کولتووری و مەدەنییەکان گیراوە.