لە ئەمریکا 261 هه‌زار و 790 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە ئەمریکا 261 هه‌زار و 790 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە

له‌ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 261 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (یه‌كشه‌ممه‌ 22/11/2020)، کۆی گشتیی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە 12 ملیۆن و 450 ھەزار و 666 کەس، ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانیی دوێنێ شه‌ممه‌ ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، 12 ملیۆن و 274 ھەزار و 636 کەس بوو.

تا ئێستا لە ئەمریکا 261 هه‌زار و 790 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە‌، ھەروەھا حه‌وت ملیۆن و 403 ھەزار و 847 کەسیش چاک بوونەتەوە.

 

پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.