هێرشێکی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین 18 قوربانیی لێ کەوتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

 هێرشێکی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین 18 قوربانیی لێ کەوتەوە

گوتەبێژی فەرمیی پارێزگای سەڵاحەدین، وردەكاریی هێرشێكی تیرۆریستانی داعشی لە سنووری پارێزگاکە ئاشكرا کرد كە بەو هۆیەوە شەوی ڕابردوو 11 کەس لە هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیان كورژراون 7 کەسی دیکەش بریندار بوون.

جەمال عكاب، گوتەبێژی فەرمیی پارێزگای سەڵاحەدین، ئەمڕۆ یەكشەممە 22/11/2020، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "شەوی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی (مەسحەك) لە نزیك قەزای بێجی لە سنووری پارێزگاری سەڵاحەدین، سەرباری چاندنی بۆمب، بۆسەیەكیان بۆ هێزە ئەمنییەكانی عێراق داناوەتەوە."

گوتیشی: "بەهۆی ئەو كردەوە تیرۆریستییەوە ٩ ئەندامی هێزە ئەمنییەكان كە 5یان پۆلیس بوون و لە نێویاندا عەقید ئیبراهیم معجەل، بەڕێوەبەری پۆلیسی مەسحك، لەگەڵ دوو سەرباز و دوو چەكداری حەشدی شەعبی و دوو هاووڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەست داوە کە سەرجەم ١١ کەس بوون."

راشی گەیاند: "بەدەر لەو 11 كوژراوە، 7 كەسی دیکە لە هێزە ئەمنییەكان و هاووڵاتیانی سڤیل بریندار بوون."