دەستەى وەبەرهێنان: سێ پڕۆژەى ستراتیژیی کشتوکاڵ جێبەجێ دەکرێن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دەستەى وەبەرهێنان: سێ پڕۆژەى ستراتیژیی کشتوکاڵ جێبەجێ دەکرێن

بەرپرسێکى دەستەى وەبەرهێنانى هەرێمی کوردستان رایگەیاند ژمارەیەک پڕۆژەى ستراتیژى لە بوارى کشتوکاڵ لە پارێزگاکانى هەرێمی کوردستان دەچنە بارى جێبەجێکردن، کە دەبنە هۆى بوژانەوەى ژێرخانى ئابوورى و بەرەوپێشچوونى کەرتى کشتوکاڵ.

موخلیس سەلیم، بەڕێوەبەرى گشتیى کارگێڕى و ئابوورى و یاسایى دەستەى وەبەرهێنانى هەرێمى کوردستان بە (باسنیوز)ى راگەیاند: "لە چوارچێوەى گرنگیدانى کابینەى نۆیەم بە کەرتى وەبەرهێنان و زیاتر پێشخستنى، بەتایبەت لەبوارى کشتوکاڵدا، رەزامەندى ئەنجوومەنى وەزیران وەرگیراوە بۆ جێبەجێکردنى ژمارەیەک پڕۆژەى ستراتیژى لەبوارى کشتوکاڵ،جێبەجێکردنى ئەو پڕۆژانەش دەبێتە هۆى بووژانەوەى ژێرخانى ئابوورى و بەرەوپێش چوونى کەرتى کشتوکاڵى هەرێمی کوردستان".

راشیگەیاند: "سێ پڕۆژەى ستراتیژى گرنگ و گەورە لە هەرسێ پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و دهۆک لە بوارى کشتوکاڵى جێبەجێ دەکرێن، لەوانەش چاندن و بەرهەمهێنان و بەبازاڕکردن و ساخکردنەوەى بەروبوومى گەنم و جۆرەکانى دانەوێڵە".

روونیشیکردەوە" لە هەولێر دەستکراوە بە جێبەجێکردنى پڕۆژەکە و ئەوانەى سلێمانى و دهۆکیش لە قۆناغى کۆتاییدان و ئێستا خەریکى زەوى تەرخانکردنین بۆ پڕۆژەکان، بۆ ئەوەى بەزووترین کات بچنە بوارى جێبەجیکردن،بۆ ئەم مەبەستەش چەندین کۆمپانیا و وەبەرهێنیش ئامادەییان نیشانداوە بۆ ئەنجامدانى پڕۆژەکانى وەبەرهێنان"