توێژینەوەکانی توێژەرانی زانکۆی کۆلۆمبیا لە نیۆیۆرک ئەو ڕاستییە دەردەخەن، تووشبووانی كۆرۆنا تا ماوەیەک دوای چاکبوونەوەش، تووشی تەنگەنەفەسی دەبن، یاخود دەنگیان دەکەوێت و دەگۆڕدرێت، ئەم دوو حاڵەتە لە نەخۆشانی كۆرۆنادا باوە.
ئەوان لە میانەی توێژینەوەکەیاندا ئاشکرایان کرد، پێویستە ئەو کەسانە تا ماوەیەک پارێز لە خواردنی هەندێک خۆراک بکەن، کە تایبەتمەندیی ترشیان هەیە، چونکە کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژێیەکانی دەنگ دروست دەکەن، بۆیە پێویستە لە خواردنی ئاوی تەماتە، سرکە، خواردنەوە غازییەکان، یاخود هەموو ئەو خواردنانەی لەناو بتڵدان، پارێز بکەن.