بۆچی خەڵکی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسیا تەمەندرێژترن؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بۆچی خەڵکی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسیا تەمەندرێژترن؟

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، خەڵکی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسیا بەراورد بە هەموو جیهان تەمەنیان درێژترە، هەروەها جەستەشیان تەندروستترە، شارەزایان نهێنیی تەمەندرێژیی هاووڵاتییانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ( یابان، چین، کۆریای باشوور و باکوور، تایوان ...) بۆ گۆڤاری (سێو) ئاشکرا دەکەن و دەڵێن: کوالێتیی ژیان و جۆری خواردنی خەڵکی ئەم وڵاتانە جیاوازە و ئەمەش هۆکارە سەرەکییەکەیە. ئەوان رۆژانە چای سەوز دەخۆنەوە و لەجیاتی خواردنی گۆشتی سوور سوود لە خۆراکە دەریاییەکان وەردەگرن، هەمیشە لەپاڵ ژەمەکاندا کەڵک لە سەوزە و ڕووەکی کوڵاو وەردەگرن، گەنج و پیر تێکڕا ڕۆژانە وەرزش دەکەن و لە کۆتاییدا پەیوەندیی پتەوی بنەماڵەیی و کۆمەڵایەتی باڵی بەسەر ژیانیاندا کێشاوە.