لە کاتی خواردنی ژەمەکان ئەم کارە مەکە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە کاتی خواردنی ژەمەکان ئەم کارە مەکە

هەندێک کەس کاتێک سەرقاڵی نانخواردنن، هاوکات سەیری تی ڤیش، یاخود کارێکی تر دەکەن. پزیشکان هۆشداری دەدەن، کە ئەمە کارێکی ناتەندروستە. ئەوان لە درێژەی بابەتەکەیاندا بۆ ماڵپەڕی (تەندروست بە) روونی دەکەنەوە، لە کاتی نانخواردن مێشک پێویستی بە 20 خولەکە، تا پەیامی تێربوون ڕابگەیەنێت، بۆیە پێویستە سەرەتا بەپەلە نان نەخۆی، تا زێدەڕۆیی نەکەی لە خواردندا و کێشت زۆر نەبێت، هەروەها ئاشکراشی دەکەن، لە کاتی خواردنی ژەمەکاندا کارێکی تر نەکەن، چونکە لە کاتی خۆیدا مێشک پەیامی تێربوونت ڕادەگەیەنێت و تۆش هۆشت نییە و زێدەڕۆیی ئەکەی لە خواردندا و جەستەت کالۆریی زۆر وەردەگرێت و لەئاکامدا قەڵەو دەبیت.