لە گەرمیان بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ شۆفێرێک گیانی لە دەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە گەرمیان بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ شۆفێرێک گیانی لە دەست دا

 

لەسەر رێگای ڕێگای نێوان کەلار - باوەنور بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر شۆفێرێک گیانی لەدەستداو هاتوچۆی گەرمیانیش زانیاری لەبارەی رووداوەکە دەخاتە روو.

هاتوچۆ گەرمیان لە راگەیاندراوێکدا کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا بڵاویکردووەتەوە: "ئەمشەو شەممە لە ڕێگای نێوان کەلار - باوەنور لە نزیک گوندی (سید محمود) رووداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی مارسیدس بارهەڵگڕ روویدا لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان گیانی لە دەستدا. شۆفێرەکەی دیکەش بریندار بوو".

ئەوەش خراوەتە روو، کە بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید (مەلا احمد کەلاری)کرا، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلیمانی کرا و لێکۆڵینەوەش لە هۆکاری روووداوەکە لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆوە دەستی پێکردووە.