دلێر گەرمیانی لاوانەوەیەك پێشكەش بە ڕۆحی د. فرسەت سۆفی دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دلێر گەرمیانی لاوانەوەیەك پێشكەش بە ڕۆحی د. فرسەت سۆفی دەكات

 

هونەرمەندێكی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی لاوانەوەیەكەوە، هاوخەمیی خۆی بۆ كۆچی دوایی د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری كۆچكردووی هەولێر دەردەبڕێت.

دلێر گەرمیانی، هونەرمەندی میللی، لاواندنەوەیەكی تۆمار و بڵاو كردۆتەوە و بە ڕۆحی د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری كۆچكردووی هەولێری پێشكەش كردووە.

د. فرسەت سۆفی رۆژی ١٨ی ١١ی ٢٠٢٠ و پاش تێپەڕبوونی سی ڕۆژ لەسەر تووشبوونی بە پەتای كۆرۆنا، لە نەخۆشخانەیەكی ئەنقەرە كۆچی دوایی كرد و ڕۆژی پێنجشەممە لە مەراسیمێكی شكۆداردا لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە، تەرمەكەی هێندرایەوە شاری هەولێر و لە نێو ئاپۆرای خەڵكی شارەكەدا، لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە هەولێر بەخاك سپێردرا.

د. فرسەت (لەدایکبووی ١٩٧٨ لە گوندی گەزنەی سنووری قەزای چۆمانە) لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ەوە پارێزگاری شاری ھەولێرە دوای ئەوەی لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر ھەڵبژێردرا.

فرسەت سۆفی دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی ھەیە و ماوەیەک لە زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی پۆلیتەکنیکیی ھەولێر مامۆستای زانکۆ بووە. لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەندام پەرلەمان بووە. یەکەمین ئەندام پەرلەمانی کوردستانە کە مووچەی خانەنشینی ڕەتکردەوە و گەڕایەوە سەر کارەکەی پێشووی.