بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە لە ڕانیە دەوەستێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە لە ڕانیە دەوەستێت

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، سبەی یەکشەممە 22/11/2020، بە هۆی پاککردنەوەی پڕۆژەی ئاوی قولە دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە لە ڕانیە دەوەستێت.

کەریم مەحموود، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ڕاپەڕین، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "سبەی یەکشەممە بەرێوەبەرایەتیمان هەڵدەستێت بە پاكکردنەوەی سەرچاوەی ئاوی قولەی ڕانیە، کە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی بەشێک زۆری دانیشتووانی ڕانیە دابین دەکات".

گوتیشی: "داوا لە هاووڵاتیانی ڕانیە دەکەین، دەست بە ئاوەوە بگرن، لەبەر ئەوەی دابەشکردنی ئاو لە پرۆژەكە بۆ ماوەی 24 كاتژمێر دەوەستێ بەهۆی لێڵبوونی ئاوەکەوە".

ڕاشیگەیاند: "ساڵانە لە وەرزی پایزدا ڕێژەی ئاوی قولە کەم دەکات، بەڵام لە وەرزی زستان و بەهار ئاوەکە زیاد دەکاتەوە و پێویستە پڕۆژەکە زوو زوو پاک بکرێتەوە لەو قەوزە و پیسیانەی تێکەڵی ئاوەکە دەبن".