كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پزیشکێکی ئەڵمانی بە تۆمەتی کوشتنی دوو تووشبووی کۆرۆنا دەستگیر دەکرێت

پزیشکێکی ئەڵمانی بە تۆمەتی کوشتنی دوو تووشبووی پەتای کۆرۆنا، دەستگیر دەکرێت و دان بە تاوانەکەیدا دەنێت.

پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، پزیشکەکە لە مانگی 2ـی ئەمساڵەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئیسن لە رۆژئاوای ئەڵمانیا کاری کردووە و رۆژی چوارشەممەی رابردوو دەستگیر کراوە.

پزیشکەکە، کە تەمەنی 44 ساڵە و یەکێکە لە پزیشکە باشەکانی شارەکەی، دانی بەوەدا ناوە، کە تووشبووێکی کۆرۆنای بە ماددەیەکی بکوژ کوشتووە و هۆکارەکەشی بۆ سنووردانان بۆ ئازاری ئەو تووشبووە و مەینەتیی کەسوکارەکەی گەڕاندووەتەوە.

پۆلیس رایگەیاندووە، پزیشکەکە دوو تووشبووی تەمەن 47 و 50 ساڵی کوشتووە، کە باری تەندروستییان زۆر خراپ بووە.