کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی G20 لە سعودیە ساز دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی G20 لە سعودیە ساز دەکرێت

کۆبوونەوەی ئەمساڵی لوتکەی وڵاتانی G20، لە ریازی پایتەختی سعودیە و بە سەرۆکایەتیی شا سەلمان بن عەبدولعەزیزی شای ئەو وڵاتە ساز دەکرێت.

بڕیارە کۆبوونەوەی 15ـیەمی لوتکەی وڵاتانی G20 ئەمڕۆ شەممە 21-11-2020 لە ریاز و بەشێوەی ئۆنڵاین ساز بکرێت و دوو رۆژ دەخایەنێت.

لەو کۆبوونەوەیەدا، سەرانی وڵاتانی G20 تاوتوێی بارودۆخی ئابووریی جیهان و کاریگەریی پەتای کۆرۆناوە لەسەر گۆڕانکارییە ئابوورییەکان، دەکەن.

یەکەمجارە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی G20 لە وڵاتێکی عەرەبی ساز بکرێت، بۆیە میدیا عەرەبییەکان بە کۆبوونەوەیەکی مێژوویی ناوی دەبەن.

G20 کۆڕبەندێکی ئابووریی جیهانییە و لە ساڵی 1999ـەوە ساڵانە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئابووریی و داراییەکانی جیهان ساز دەکرێت.

ئەندامانی G20 بریتین لە ئەمریکا، چین، یەکێتیی ئەوروپا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، بەریتانیا، یابان، رووسیا، تورکیا، سعودیە، کۆریای باشوور، ئەندەنووسیا، هیندستان، باشووری ئەفریقیا، کەنەدا، ئوسترالیا، مەکسیک، بەرازیل و ئەرجەنتین.