دەزگاکانی راگەیاندنی ئێران رایان گەیاند، ئاگرێکی گەورە لە پاڵاوگەیەکی نەوتی لە شاری عەبادان بەر بووە.
ماڵپەڕی (عەسر جنوب)ی ئێرای ئاشکرای کردووە ”ئەمڕۆ شەممە (21/ 11/ 2020) ئاگرێکی گەورە لە یەکەی پیشەسازیی بیتۆمین لە پاڵاوگەی (بارساگاد) بۆ پاڵاوتنی نەوت لە شاری عەبادان کەوتووەتەوە و تیمی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن“.
شاری عەبادان سەر بە پارێزگای خوزستانە و دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای ئێرانەوە، لە نزیک لێوارەکانی شەتولعەرەب. بە سەنتەرێکی جیهانیی دادەنرێ بۆ پاڵاوتنی نەوت و بەهۆی بۆڕییەوە بە بیرە نەوتییەکانی ئێرانەوە بەستراوەتەوە.