سەنتەری دارایی دوبەی رێککەوتنێک لەگەڵ بانکێکی ئیسرائیلی واژۆ دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەنتەری دارایی دوبەی رێککەوتنێک لەگەڵ بانکێکی ئیسرائیلی واژۆ دەکات

سەنتەری جیهانیی دارایی دوبەی رێککەوتنێکی دارایی لەگەڵ بانکێکی گەورەی ئیسرائیلی واژۆ دەکات.

بەپێی هەواڵێکی (سپۆتنیک)، رێککەوتنەکە ئەمڕۆ شەممە 21-11-2020 لەنێوان سەنتەری جیهانیی دارایی دوبەی و بانکی (هەبۆعلیم)ی ئیسرائیلی، کە یەکێکە لە بانکە گەورەکانی ئەو وڵاتە، واژۆ کراوە.

بەپێی رێککەوتنەکە، بانکی هەبۆعلیم دەبێتە ئەندامی تۆڕی سەنتەرە داراییەکەی دوبەی و بەشداریی پارەدارکردن و دۆزینەوەی وەبەرهێنانی نوێ دەکات.

رێککەوتنەکە دوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو و ئیسرائیل دێت، کە لە رۆژی 15-9-2020 لە واشنتن و بە چاودێریی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، واژۆ کرا.