لە ڕووسیا 24 ھەزار و 822 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە ڕووسیا 24 ھەزار و 822 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

 

لە ڕووسیا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لە ھەمان وڵات زیاتر لە 35 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ شەممە 21/11/2020، لە ڕووسیا 24 ھەزار و 822 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە دوو ملیۆن و 64 ھەزار و 748 کەس.

ھەر لە ڕووسیا 467 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 35 ھەزار و 778 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا ملیۆنێك و 577 هه‌زار و 435 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.

 

پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.