ئابووریناسێك: دۆزینه‌وه‌ى پێكوتەی كۆرۆنا نرخی نەوت بەرز دەكاتەوە و ئابووریى جیهان دەبووژێنێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئابووریناسێك: دۆزینه‌وه‌ى پێكوتەی كۆرۆنا نرخی نەوت بەرز دەكاتەوە و ئابووریى جیهان دەبووژێنێتەوە

 

ئابووریناسێك، پێی وایە كە بە دۆزینەوەی پێكوتەی پەتای كۆرۆنا، ڕەوشی ئاڵۆزی ئابووریی جیهان بەرەو بووژانەوە دەچێ و نرخی نەوتیش بەرز دەبێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 21/11/2020، هۆشمه‌ند ڕه‌فیق، ئابووریناس و مامۆستاى زانكۆ به‌ (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند: نزیكه‌ی ساڵێكه‌ به‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناوە، ڕەوشی ئابووریی جیهان كارتێكراو بووە و ئەوەش‌ كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك هەبووە و ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنیشی كردووەته‌وه‌ سه‌ر چالاكییه‌ ئابوورییه‌كان و ئابووری هه‌موو وڵاتانی به‌ره‌و داته‌پین بردووه‌.

گوتیشى:  بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی پێكوتە بۆ چاره‌سه‌ركردنی په‌تای كۆرۆنا له‌ ئێستاوه‌ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئابووری جیهان، پێشبینی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و پێكوتەیە‌ وا ده‌كات ئابووریی جیهان به‌ره‌و بووژانه‌وه‌ بچێت هه‌روه‌ك چۆن ئێستا ده‌بینین نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی جیهانی به‌ره‌و هه‌ڵشكان ده‌چێت كه‌ نرخى هەر به‌رمیلێكی گه‌یشته‌ 47 دۆلار، لە كاتێكدا لە سەرەتای بڵابوونەوەی كۆرۆنادا نرخی نەوت دابەزیبوو.

ئاشكراشی كرد، كە له‌ ئه‌گه‌ری هاتنه‌بازاڕی ئه‌و ڤاكسینه‌دا، ئابووریی جیهان ڕووه ‌و گه‌شانه‌وه‌ ده‌چێت و چالاكییه‌ ئابوورییه‌كان زیاتر ده‌بن و جارێكی دیكه‌ ئابووریی جیهان به‌ره‌و سه‌قامگیری ده‌چێت.