دەیان زیندانیکراو لە گرتووخانەیەکی لوبنانی رایانکرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دەیان زیندانیکراو لە گرتووخانەیەکی لوبنانی رایانکرد

دەیان زیندانیکراو و راگیراو، لە گرتووخانەیەکی لوبنانی رایانکرد.

ئەمڕۆ شەممە 21-11-2020، نزیکەی 70 کەسی زیندانیکراو و راگیراو لە گرتووخانەی بەعبەدا لە ناوچەی جەبەل لوبنان، رایانکرد.

دوای راکردنی ئەو زیندانیکراوانە، بەشێکیان بۆ خۆڕزگارکردن لە دووبارە دەستگیرکردنەوە، ئۆتۆمبێلێکیان دزیوە و ویستوویانە لە ناوچەکە دوور بکەونەوە، بەڵام تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون و پێنج زیندانیی راکردوو گیانیان لەدەست داوە.

زانیارییە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن،کە هێزە ئەمنییەکانی لوبنان توانیویانە 10 کەس لەو زیندانییە راکردووانە دەستگیر بکەنەوە.