ڤیدیۆ... بە یەکەم باران شەقامەکانی بەغدا ژێر ئاو دەکەون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڤیدیۆ... بە یەکەم باران شەقامەکانی بەغدا ژێر ئاو دەکەون

لەگەڵ یەکەم رێژنەبارانی ئەمساڵ، شەقامەکانی بەغدای پایتەختی عێراق پڕ ئاو دەبن و هاتوچۆی ئوتومبێل و پیادە ئەستەم دەکات.

بەگوێرەی چەند ڤیدیۆ و وێنەیەك، کە دەست (بەغداد ئەلیەوم) کەوتووە و شەقامێکی رۆژئاوای بەغدا پیشان دەدا، دەردەكەوێ بەهۆی بارانی ئەمڕۆ شەممە 21/ 11/ 2020، ئاو شەقامەکەی داگرتووە و هاتوچۆی هاووڵاتییان و ئوتومبێلەکانی سەخت کردووە.

بەهۆی کەمیی خزمەتگوزاری لە تێکڕای شار و شارۆچکەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، چاوەڕوان دەکرێ لە وەرزی باران باریندا، گرفتێکی زۆر بۆ هاووڵاتییان و هاتوچۆ بەهۆی لافاو لە شەقامەکان دروست ببێ.

ئەمە لە كاتێكدایە، دەستەی کەشناسی هۆشداریی داوە لە هاتنی شەپۆلێکی باران و دروستبوونی لافاو لە عێراق.