ئاواز حه‌سه‌ن: گۆرانیی نوێم ئاماده‌یه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئاواز حه‌سه‌ن: گۆرانیی نوێم ئاماده‌یه‌

ئاواز حه‌سه‌ن، خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی كورد، باسی هۆكاری بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌ نوێیه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێ: "تاوه‌كوو ڕه‌وشه‌كه‌ باشتر نه‌بێته‌وه،‌ هیچ كارێكی نوێى هونه‌رى بڵاو ناكه‌مه‌وه‌".

له‌مباره‌یه‌وه ئاواز حه‌سه‌ن‌ به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "گۆرانیی نوێم ئاماده‌یه‌، به‌ڵام به‌ چه‌ند هۆكارێكی جیاواز به‌ تایبه‌ت به‌هۆی له‌ده‌ستدانی ئه‌و هه‌موو كه‌سه‌ ئازیزه‌، بڕیارم داوه له‌م كات و ساته‌دا‌ هیچ كارێكی نوێى هونه‌رى بڵاو نه‌كه‌مه‌وه‌، چاوه‌ڕێی ساڵی نوێ ده‌كه‌م، ئومێدم وایه‌ ڕه‌وشه‌كه‌ باشتر ببێت و ژیان تا ڕاده‌یه‌ك ئاسایی ببێته‌وه‌".

گوتیشی: "چاوه‌ڕوانی هاتنی مانگی نه‌ورۆز ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه‌ باشتر بوو، ئه‌و كاته‌ چه‌ند به‌رهه‌مێكی نوێ و نایاب پێشكه‌شی بینه‌ران ده‌كه‌م".

ئه‌و خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ له‌ ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، دوای چه‌ند ساڵێك دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌ كاری هونه‌ری، ساڵی 2019 كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه‌، ساڵانێكی زۆره‌ له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ژی.