حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە وڵاتەکەیدا راگەیاند.
میدیای فەرمیی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، کە قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 21-11-2020ـەوە تا ماوەی دوو هەفتە، بەردەوام دەبێت.
بەپێی بڕیارەکەی حکوومەتی ئێران، لە کاتژمێر 9ـی شەو تا کاتژمێر 4ـی بەرەبەیان هاتوچۆکردن لە 160 شار بە تارانی پایتەخت و رۆژهەڵاتی کوردستانیشەوە، بە تەواوی قەدەغەیە.
جگە لە قەدەغەکردنی هاتوچۆ بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە، حکوومەتی ئێران بڕیاری داوە یەک لەسەر سێی فەرمانبەران دەوام بکەن.
تا ئێستا 828 هەزار و 377 کەس لە ئێران تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 43 هەزار و 896 کەس گیانیان لەدەست داوە.