گۆران ساڵح، هونه‌رمه‌ندی كورد، دوای ساڵێك وه‌ستانی كاره هونه‌رییه‌كانی، به‌رهه‌مێكی نوێی هونه‌ری بڵاو ده‌كاته‌وه.
گۆران ساڵح له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی خۆی، نووسیویه‌تی: "ئاماده‌م بۆ پێشكه‌شكردنی نوێترین به‌رهه‌می خۆم، كه به‌رهه‌مێكی تازه‌یه و له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا پێشكه‌شتانی ده‌كه‌م".
ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌رهه‌مه‌كه‌ی له مانگی داهاتوودا به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه، له ساڵی 2020دا هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، دوایین چالاكییه هونه‌رییه‌كانی له ڕۆژه‌كانی سه‌ری ساڵی 2019 ئه‌نجام داوه، له‌و كاته‌وه به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و كه‌ره‌نتین و كۆچی دوایی باوكی، هیچ چالاكییه‌كی هونه‌ری ئه‌نجام نه‌داوه.