حەکیم: هەندێک لایەن هەوڵی شکستهێنان بە هەڵبژاردنی پێشوەختە دەدەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

حەکیم: هەندێک لایەن هەوڵی شکستهێنان بە هەڵبژاردنی پێشوەختە دەدەن

سەرۆکی رەوتی حیکمە هۆشداریی لە لەباربردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق، دەدات.

ئەمڕۆ شەممە 21-11-2020، عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، ”هەندێک لایەن“ کار بۆ شکستهێنان بە هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن.

عەمار حەکیم بەبێ ناوهێنانی هیچ یەکێک لەو لایەنانە، رایگەیاندووە، ”ئەو لایەنانە“ لە ئێستاوە باس لە ساختەکاریی هەڵبژاردنەکە دەکەن و هەوڵ دەدەن هاووڵاتییان لە بەشداریکردن لە دەنگدان، سارد بکەنەوە.

پێشتر مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی 6-6-2021ـی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق، دیاری کرد.