کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ شه‌ممه‌‌ 21/11/2020، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له‌ هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه‌، له‌ ناوچه‌كانى باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى دهۆك، ئه‌گه‌رى بارینى تاوه‌باران و دروستبوونى هه‌وره‌تریشقه‌ هه‌یه‌، له‌ سلێمانى ئاسمان له‌ زۆربه‌ى كاته‌كاندا هه‌ورى باراناوى ده‌بێت، هه‌ندێك جار تاوه‌باران و هه‌وره‌تریشقه‌شى له‌گه‌ڵدایه‌، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه‌، هه‌ندێك جار ئه‌گه‌رى بارینى تاوه‌باران و دروستبوونى هه‌وره‌تریشقه‌ش هه‌یه‌.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی یه‌كشه‌ممه‌‌ 22/11/2020، له‌ هه‌ولێر، دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌ كاته‌كانى به‌یانیی زوودا، ئه‌گه‌رى دروستبوونى ته‌م هه‌یه‌، له‌ سلێمانیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ كاته‌كانى به‌یانیی زوودا، ئه‌گه‌رى دروستبوونى ته‌م هه‌یه‌.