كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

دەنگۆی مردنی سەرۆکی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە بڵاو دەبێتەوە

سەرچاوە میدیاییەکان دەنگۆی کۆچی دوایی سەرۆکی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە و هۆکارەکەی بڵاو دەکەنەوە.

رۆژنامەی (عەرەب نیوز) لە راپۆرتێکدا، لە زاری چوار سەرچاوەی ئەمنی لە پاکستان و ئەفغانستان بڵاوی کردووەتەوە، ئەیمەن زەواهیری، سەرۆکی قاعیدە کۆچی دوایی کردووە.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ئەیمەن زەواهیری (تەمەن 69 ساڵ)، بە مردنی ئاسایی مردووە.

دوایین دەرکەوتنی زەواهیری لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بوو، کە لە ساڵوەگەڕی هێرشە تیرۆریستییەکەی 11ـی ئەیلوول بڵاوی کردبووەوە.

ئەیمەن زەواهیری، پزیشکێکی نەشتەرگەری میسرییە و دوای کوژرانی ئوسامە بن لادنی سەرۆکی قاعیدەلە مانگی 5ـی 2011، کرایە سەرۆکی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە.