تافی پیری
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وا هەست ئەکەم تەمەن تەواو ڕێگای کۆتایی بڕیوە
پۆشاکی ڕەشی فڕێ دا و سەرتاپا سپیی پۆشیوە

وەک و جاران ترپەی دڵم سەدای نییە لە جەستەدا
توانا بیستنم کەم بووە، بێ وشەیشم لە ڕستەدا

چاوەکانم لێڵ ئەبینن تیشکی درێژیان کورت بووە
دەستەکانیشم لەرزۆکن هێزیان تەواو لەناو چووە

قاچەکانم بە ناچاری ڕێگاکانی پێ ئەپێوم
ناوی جارانم ون بووە و ”مامەپیرە“ بووە نێوم

هەستیشم وەک و کەمانێک هەر ساتە و وا لە ئاوازێ
جومگەکانم شەکەت بوون و کاتی نزیکە بترازێ

هیچ هیوایەک بەدی ناکەم بۆ زەمەنی پێش کۆتایی
ئەبێ چاوەڕوانی چی بم کە من بگرم ڕێی جودایی

چاوەڕوانم لە دوای تەمەن بگرم ڕێ و شوێنی یارانم
گۆڕێک بکەم بە ماڵی خۆم لە جێگای ماڵی جارانم