تیکتۆک ئاسایشی بنکە سەربازییەکانی عێراق دەخاتە بەر مەترسی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تیکتۆک ئاسایشی بنکە سەربازییەکانی عێراق دەخاتە بەر مەترسی

سەنتەری میدیای ئەلیکترۆنیی عێراقی (DMC) رایدەگەیەنێت، تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تیکتۆک) ئاسایشی بنکە سەربازییەکانی وڵاتەکەی دەخاتە بەر مەترسی.

سەنتەری میدیای ئەلیکترۆنیی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، پێویستە رێگا بە هیچ سەرباز و کارمەندێکی وەزارەتی بەرگری نەدرێ لەناو بنکە سەربازییەکان گرتەی ڤیدیۆیی بنکە و سەربازگەکان بگرن و لە تیکتۆک بڵاوی بکەنەوە.

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ”رەنگە“ گرووپە تیرۆریستییەکان سوود لەو گرتە ڤیدیۆییانە وەربگرن و بەهۆیەوە هێرش بکەنە سەر بنکە سەربازییەکان و زیانی ماددی و مرۆیی بە هێزە سەربازییە عێراقییەکان بگەیەنن.