کوڕە گەورەکەی ترەمپ تووشی کۆرۆنا بوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کوڕە گەورەکەی ترەمپ تووشی کۆرۆنا بوو

کوڕە گەورەکەی سەرۆکی ئەمریکا تووشی پەتای کۆرۆنا بوو و باری تەندروستیی جێگیرە.

گوتەبێژی ترەمپ جۆنیۆر، کوڕە گەورەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی. ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەنجامی پشکنینی ترەمپ جۆنیۆر (تەمەن 42 ساڵ) دەرچوو و دەرکەوت تووشی کۆرۆنا بووە.

گوتەبێژەکە هەروەها رایگەیاندووە، کە تا ئێستا هیچ نیشانەیەکی تووشبوون بە کۆرۆنا لەسەر ترەمپ جۆنیۆر دەرنەکەوتووە و باری تەندروستیی جێگیرە، بەڵام بەهۆی تووشبوونی، لە ماڵەوە کەرەنتین کراوە.

پێشتریش لە سەرەتای مانگی 10ـی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ تووشبوونی خۆی و مێلانیای هاوسەری بە پەتای کۆرۆنا، راگەیاندبوو.