10 نیشانەی زیاد خواردنی خوێ و مەترسی بۆ سەر تەندروستی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

10 نیشانەی زیاد خواردنی خوێ و مەترسی بۆ سەر تەندروستی

یەکێتیی ئەمەریکی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ، هۆشداری دا لە گەورەترین مەترسی، کە ئەمەریكای گرتووەتەوە، ئەویش زیاد لە پێویست تێکردنی خوێیە لە چێشتدا، بە جۆرێک لە هەر 10 کەسدا نۆیان خوێی زیاد لە چێشت و خواردندا دەکەن و دەخۆن. ئەم دیاردەیە بەسەر سەرتاپای وڵاتانی جیهانیشدا دەسەپێت.

بۆ ئەوەی بزانین چۆن خوێ بە شێوەیەکی دروست بەکار بێنین، چەند حاڵەتێک دەستنیشان دەکەین، کە دەریدەخەن خوێی زیاد لە خۆراک، دەبێتە هۆی:

تینوێتی:
زۆر خواردنی خوێ لەگەڵ چێشت و خواردندا، چ لە پیتزا و هامبەرگردا بێ، یان هەر خواردنێکی دیکە، دەبێتە هۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر لە سۆدیۆم بچێتە ناو بۆڕییەکانی خوێن، ئەمەش وا دەکات لەش بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو سۆدیۆمەی ناو خوێن بکات، داوای ئاوی زیاتر بکات، بەمەش بە بەردەوامیی هەست بە تینوێتی دەکا.

چوونە ئاودەست:
کاتێک خوێ زۆر دەخورێ و دەچێتە ناو بۆڕییەکانی خوێن، لەش هەست بە بوونی دەکا و ئاوێکی زۆر بۆ ناو خوێن دەنێرێ، کاتێک ئەمە روودەدا، گورچیلەکان دەست دەکەن بە بۆ پاڵاوتنی ئاوی زیادە و فڕێدانە دەرەوە لە شێوەی میز.

با و بژ:
ئەو توێژینەوانەی لە کۆلێژی بلومبێرگ بۆ تەندروستیی گشتی لە زانکۆی جۆنز هۆبکنز کردوویانە، ئاشکرایان کردووە، پەیڕەوکردنی ژەمە خۆراکی پڕ سۆدیۆم، مەترسیی تووشبوونی کەسەکە بە با و بژ بە رێژەی 27% زیاد دەکەن.

ئەو شلانەی بەهۆی زۆریی خوێ لەناو خوێندا زیاد دەبن، رەنگە ببن بەهۆی هەڵاوسان و ئەستووربوون، بەتایبەت لە دەست و پێدا.

تامکردن:
زۆر خواردنی خوێ لەناو چێشتدا، هەستی تامکردن لاواز دەکا و لەسەر زیاد تێکردنی خوێ لەناو خۆراکت رادێنێ، بەمەش تامی راستەقینەی خۆراک ناهێڵێ.

نەخۆشی:
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی (ساینس ترانزلایشۆنال میدیسن)، پەیڕەوکردنی خواردنی سوور وا دەکات، کۆئەندامی هەناسە بە زەحمەت بتوانێ شەڕی دژ بە بەکتریا جۆراوجۆرەکان بکات، کە دەبنە هۆی نەخۆشی.

زیپکە:
لەم دواییانە توێژینەوەیەک لەسەر 200 ژن و پیاودا کراوە، دەریخستووە، ئەوانەی بەدەست زیپکەی درێژخایەنەوە دەناڵێنن، ئەوانەن کە بڕی زیاد لە پێویست خوێ لە خۆراکدا دەخۆن.

توێژینەوەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن، کە زیاد تێکردنی خوێ لە ژەمە خۆراکەکان، دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی پێست.

خەو:
هەندێ لە پسپۆران لەم دواییانە، خوێشیان بۆ لیستی ئەو خۆراکانە زیاد کرد، کە نابێ بەر لە خەوتندا بخورێن، چونکە پرۆسەی خەولێکەوتن زەحمەت دەکەن.

زیادبوونی کێش:
توێژینەوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، خوێیەکان یارمەتیی زیادبوونی کێشی لەش دەدەن، چونکە ئەو چەورییانە زیاد دەکەن، کە سووتاندن و تێکشاندنیان بەتایبەت لە ناوچەی ناوەڕاستدا زەحمەت دەکەن.

بەرزبوونەوەی فشاری خوێن:
ئەو ئاوەی خوێ بۆ ناو بۆڕییەکانی خوێنی رادەکێشێ، بۆ ئەوەی هاوسەنگی لە سیستەمی خۆراک و هەرسکردندا دروست بکا، دەبێتە هۆی زیادبوونی بڕی خوێن لە لەش، کە وا دەکات خوێن بۆ دەرەوە پاڵ بنێ، ئەمەش فشارێکی زۆر دروست دەکا و دواجار دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.