کوردستان لەبرەودایە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کوردستان لەبرەودایە

لە پێناوى ڕزگارى و سەرفرازى و ژیانێکى سەربەرزانەدا، سەدان ساڵە گەلەکەمان خەتیرەى خەباتى نیشتیمانى و نەتەوەیی داگیرساندووە، بەخشندانە هەزاران شەهیدى قارەمان رووى خاکى پیرۆزیان بە خوێنى ئاڵیان نەخشاندووە، خەبات لە برەودایە، بە پێی قوناغ پەرەى پێدەدەین تا دەگەینە ئامانج لە بەرامبەردا، (لادەرانى ناوخۆ) بە پشتیوانى داگیرکەران درێخیان نەکردووە لە نواندنى نزمترین مۆڕاڵ بە مەبەستى بڵاوکردنەوەى هەستى نامۆى ڕەشبینى و خۆبەدەستەوەدان، بەڵام خەیاڵیان خاوە تەنها تەونى ملکەچبوونیان خەریکە دەیانخنکێنێ، چ ئەوانەى بە چەکى ژەنگاوى نەیاران رووبەرووى گەلەکەمان بوونەتەوە، یان ئەوانەى بە پێنووسە کولەکانیان ژەهرى هزرە چڵکاوییەکانیان پەخش دەکەن.

ئەمڕۆ هەرێمى کوردستان نۆبەرەى دانپێدانراوى یاسایی چەندین ئەزموونى دیکە، سەرەڕاى هەموو تەوژمە فرە رەهەندەکانى دوژمنانمان ، پەیتا پەیتا بەرەو ئاسۆى سەرکەوتن هەنگاو دەنێت، بە پشتیوانى گەل و پەرەپێدانى پرۆسەى چاکسازى و چارەسەرى یاساییانەى گەندەڵى، پێگەى هەرێم بەهێزتر دەبێت، ناحەزان و لادەرانى ناوخۆ ئەمڕۆ بێت یان سبەى هەرەس دێنن.

لێرەدا ئاماژە بە هەندێك بەڵگەى پێشکەوتنى هەرێم دەدەم:
- پتەوکردنى چالاکیە ئابوورییەکان (وەکو ژێرخان) شان بەشانى گەشەدان بە دامەزراوە ئابوورییەکان و پرۆسەى وەبەرهێنان.
- جێبەجێکردنى کردەیی هەنگاوەکانى پرۆسەى چاکسازى.
- هەنگاونانى کاریگەر لە بوارى پێشخستنى سێکتەرى کشتوکاڵ و رێگاوبانەکان و کارەبا.
- ئامادەسازى لە بوارى ئاوێتەکردنى پیشەسازى و پیشەسازى کشتوکاڵی.
- بەگەرخستنەوەى سیستەمى بانکى و پشتبەستن بە سیستەمى بایۆمەترى لە رێکخستنەوەى راژەى فەرمانبەران و دابەشکردنى مووچە لە رێگاى حیسابی بانکىیەوە.
- هەوڵدان بۆ بە بازارکردنى بەرهەمە کشتوکاڵییە خۆماڵییەکانى هەرێمى کوردستان.
- کارکردن لە بوارى بیناکردنى (بەربەست و ناوچەى پیشەسازى).
- دەستکردن بە گێرانەوەى قەرزەکانى حکوومەت لە خاوەن پرۆژەکان.
- هاندانى زیاترى کەرتى تایبەت بۆ بەشدارییەکى کاراتر لە راپەراندنى ئەرکە ئابوورى و خزمەتگوزارییەکاندا.
- کارکردن لە پێناو کەمکردنەوە و نەهێشتنى (رۆتین) لە دام و دەزگا حکومەییەکاندا.
- رێکخستنەوەى سیستمى (باج) و نەهێشتنى (هەلاوێردکردن) لە دانى باج و سووککردنى ئەرکى باجدانى هاووڵاتییان.
- چارەسەرکردنى کێشەى دێرینى خانووە (زێدەرۆکان) لە گەڕەکە هەژارنشینەکان و تاپۆکردنیان بە ناوى خاوەنەکانیانەوە بە نرخێکى زۆر کەم.
- تاپۆکردنى خانووەکانى گوندەكانی نێشتەجێبوون.
- وەرگرتنەوەى بەشێکى پرۆژەکان لەو بەڵیندەرانەى نەیاتوانیوە جێبەجێیان بکەن.
- ئامادەکردنى پرۆژەى رێککەوتن لەگەڵ بەغدا لە چوارچێوەى (بودجەى سالى٢٠٢١) دا.
- رێکەوتنى سیاسی، ئیدارى و سەربازى نێوان هەولێر و بەغدا، سەبارەت بە چۆنیەتى ئیدارەدانى شنگال، وەک دەروازەیەک بۆ رێککەوتنێکى گشتگیر لە بارەى هەموو ئەو دەڤەرانەى دەرەوەى سنووری هەرێمى کوردستان، لە پێشى هەموویانەوە سنوورى پارێزگاى کەرکووك.
بۆیە بەدڵنیاییەوە ، برەودان بە پێشکەوتن و سەقامگیرى هەرێم، لادەران و نەیارانمان تووشى هیستیریا دەکات.