فایزەر داوای مۆڵەتی بەرهەمهێنانی ڤاگسینی كۆرۆنای پێشكەشی حكوومەتی ئەمریكا كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فایزەر داوای مۆڵەتی بەرهەمهێنانی ڤاگسینی كۆرۆنای پێشكەشی حكوومەتی ئەمریكا كرد

ئەمڕۆ هەینی هەردوو كۆمپانیای "فایزەر"ی ئەمریكی و "بیۆنتیك"ی ئەڵمانی بە فەرمی داوای مۆڵەتی بەرهەمهێنان و بڵاوكردنەوەی ڤاگسینی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنایان پێشكەشی حكوومەتی ئەمریكا كرد.

دوای ئەوەی ڤاگسینە هاوبەشەكەی ئەم دوو كۆمپانیایە سەركەوتنی بەدەست هێنا لە تاقیكردنەوەكانیدا، ئەمڕۆ داوایەكیان پێشكەشی دەزگای خۆراك و دەرمانی ئەمریكا كرد بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی بەرهەمهێنان و بڵاوكردنەوەی ڤاگسینەكە.

ئەم هەنگاوە بە دواهەمینی پرۆسەی بەرهەمهێنانی ڤاگسین دادەندرێت و لە دوای وەرگرتنی مۆڵەتەكە، كۆمپانیاكان دەتوانن دەست بكەن بە بەرهەمهێنان و بڵاوكردنەوەی بە ئەمریكا و دواتریش جیهاندا.

دوێنێ پێنجشەممەش ئۆرسۆلا فۆن دێر لاین سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەورووپا رایگەیاندبوو كە یەكێتیی ئەورووپا دەشێ بەر لە كۆتاییهاتنی ئەمساڵ، مۆڵەت بە ڤاگسینی فایزەر و بیۆنتیك بدات.