مەسرور بارزانی: هەموو منداڵێک لە کوردستان مافی ئەوەی هەیە دەستپێکی ژیانی بە باشترین شێوە بێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مەسرور بارزانی: هەموو منداڵێک لە کوردستان مافی ئەوەی هەیە دەستپێکی ژیانی بە باشترین شێوە بێت

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانی منداڵان رایگەیاند کە هەموو منداڵێک لە کوردستان مافی ئەوەی هەیە دەستپێکی ژیانی بە باشترین شێوە بێت.

ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی١١ی٢٠٢٠، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا کە لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاویکردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە: "سەرکەوتنی دوورمەودای کوردستان پەیوەستە بەوەی منداڵەکانمان تا چەند دەتوانن پەرە بە بەهرەکانیان بدەن".

دەشڵێت: "لە ڕۆژی جیهانی منداڵان، سوپاسی منداڵەکانمان و مامۆستا بەتواناکانمان دەکەم کە بەیەکەوە بەرەدەوامن لە زاڵبوون بەسەر تەحەددیاتە نوێیەکاندا".