بەوێنە.. ئاڵای كوێیە هاوشێوەی ئاڵای كوردستانە ؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. ئاڵای كوێیە هاوشێوەی ئاڵای كوردستانە ؟

 

ئاڵای شارێک لە ناوەڕاستی وڵاتی کۆلۆمبیا، هاوشێوەی ئاڵای کوردستانە و چەند جیاوازییەکی کەم لەنێوانیان هەیە.

شاری مێسێتاس، دەكەوێتە ناوەڕاستی وڵاتی كۆڵۆمبیا و ژمارەی دانیشتووانی نۆ هەزار كەسە، ئاڵاکەیان هاوشێوەی ئاڵای کوردستانە، تەنیا لەرووی دیزاینەوە كەمێك جیاوازی لە دابەشکاری هیڵە ئاسۆییەکان هەیە، تەنانەت ڕۆژەكەشی وەك ئەو ڕۆژەی لەناو ئاڵای كوردستانە لە 21 تیشک پێكدێت.

ڕەنگە زۆركەس پرسیاری ئەوەی بەلاوە دروست بێت كە ئاخۆ بۆچی شارێكە و ئاڵای خۆی هەیە، بەڵام لە زۆربەی پارێزگا و سەرۆكایەتی شارەوانییەكان لە وڵاتانی تر خاوەنی ئاڵای تایبەت بەخۆیانن.