هەولێر.. لە حاڵەتێکی دەگمەندا منداڵێک زۆر زووتر له‌كاتی دیاریكراو بۆ له‌دایكبوونی ئاسایی له‌دایك بوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەولێر.. لە حاڵەتێکی دەگمەندا منداڵێک زۆر زووتر له‌كاتی دیاریكراو بۆ له‌دایكبوونی ئاسایی له‌دایك بوو

 

نه‌خۆشخانه‌ی CMC لە هەولێر رایدەگەیەنێت چەند رۆژێک لەمەوبەر منداڵێك لە نەخۆشخانەکەیان له‌دایكبوو كه‌ به‌ دووه‌م حاڵه‌تی زوو له‌دایكبوون داده‌نرێت له‌ جیهاندا، کێشی منداڵەکە نیو کیلۆیە ئێستا هاوشێوه‌ی هه‌ر منداڵێكی ئاسایی له‌ گه‌شه‌كردندایه‌.

‏‎لەمبارەیەوە د. محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، پسپۆڕی نه‌خۆشی منداڵان و منداڵه‌ ناكامه‌كان لە نەخۆشخانەی Cmc رایگەیاند: "ئه‌و منداڵه‌ زۆر زووتر له‌كاتی دیاریكراو بۆ له‌دایكبوونی ئاسایی له‌دایك بووه‌، ئه‌و له‌ ماوه‌ی 22 هه‌فته‌ له‌دایك بووه‌، كه‌ حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه‌ له‌ جیهاندا، به‌ڵام ژیانی له‌ مه‌ترسیدا نییه‌ و وه‌ك هه‌ر منداڵێكی تازه‌ له‌دایكبوو هه‌ناسه‌ ده‌دات".

هه‌روه‌ها ئەو پسپۆڕەی نه‌خۆشی منداڵان و منداڵه‌ ناكامه‌كان ئاشکراشیکرد کە ڕێژی ئۆكسجین له‌ جه‌سته‌ی ئەو منداڵە %88ه‌و تا ئێستا‌ پێویستی به‌ ئامێری ئۆكسجین نه‌بووه‌.