بە بەرنامە و ریجیمی فەستینگ چەورییەکانت بتوێنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بە بەرنامە و ریجیمی فەستینگ چەورییەکانت بتوێنەوە

 

بۆ تواندنەوەی چەورییە زیادەکانی جەستە، ڕێکار و کاری زۆر گرنگ ئەوەیە، بڕیاری خۆت بدەی و هەوڵی بۆ بدەی، واتە ئەگەر ورگت هەیە، یاخود زگ و کەمەرت چەوریی زیادەیان هەیە، دەتوانی بە کەمێک زەحمەتی و کات تەرخانکردن، جەستەی خۆت ڕێک بخەی.

شارەزایان و پسپۆڕان لەمەڕ ئەم بابەتە بۆ بەشی جوان ببە لە ماڵپەڕی فەرمیی (بەیتووتە) دەڵێن: بۆ لەبەین بردنی چەورییە زیادەکانی ورگ و کەمەر، پێویستە بەر لە هەر شتێک فێر ببی ژەمەکانت بە هێواشی بخۆی و خواردنیش وردە وردە کەم بکەیتەوە، دوا بەدوای ژەمەکان زوو ئاو مەخۆرەوە، هەوڵ بدە هەموو بەیانییەک دوو کەوچک هەنگوین لەگەڵ کووپێک ئاوی گەرم تێکەڵ بکە و بیخۆ. لەجیاتی چای شیرین، رۆژانە دوو جار چای سەوز بخۆرەوە. هەوڵ بدە ئێواران یاخود بەیانییان نیو سەعات بە پێ بڕۆی و پیاسە بکەی، تا بۆت دەکرێت شەوانە برنج و کێک و خواردنی شیرین نەخۆی، هەروەها گرنگیی بە خەوی شەوانەت بدە و باش بخەوە.

شارەزایان لە کۆتاییدا ئاماژە بە ریجیمی فەستینگ (رۆژووگرتن) دەکەن و پێیان وایە، ئەم ڕیجیمە کاریگەریی باشی دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی کالۆرییە زیادەکان، بۆیە پێویستە تەنیا یەک رۆژ لە هەفتەدا ئەم بەرنامەیە پەیڕەو بکەی و بە ڕۆژوو ببی و جگە لە ئاو شتێکی تر نەخۆی و نەخۆیەوە، بێ گومان ئەگەر رۆژانە ئەم بەرنامانە وەکوو خۆی ئەنجام بدەی، دوای 2- 3 مانگ بە ئەنجامێکی دڵخۆشکەر دەگەیت.