كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەڤیدیۆ.. ساتەوەختی رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەسەر رێگای کەسنەزان - بنەسڵاوە

 

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هاتوچیی هەولێر ساتەوەختی رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەسەر رێگای کەسنەزان - بنەسڵاوە بڵاو کردەوە.

فازڵ حاجی، گوتەبێرژی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ڤیدیۆی ساتەوەختی رووداوێکی هاتوچۆی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: "کاتژمێر 2ی پاش نیوەرۆی ئەمرۆ لەسەر رێگای نێوان کەسنەزان - بنەسڵاوە لە نزیک هەزەی کەسنەزان پێکدادانێک روویدا لە نێوان تاکسییەکی کۆرۆلا و راپۆیەکی ساڵۆنی تایبەت، کە لەئەنجامی رووداوەکە بەداخەوە سێ کەس برینداربوون و کەسێکیش کە سەرنشینی تاکسییەکەبوو گیانی لەدەستدا".

ئەوەشی خستووەتە روو، "هۆکاریش بۆ کەوتنەوەی رووداوەکە هەوڵێکی شۆفێری راپۆیە تایبەتەکەبوو کە هەرزەکارێک بۆ تێپەراندن لە ئۆتۆمبێلێکی بەردەمی بەبێ ئەوەی هیچ حسابێک بۆسایدی بەرامبەر بکات بۆیە رووبەروو خۆی کێشابوو بە تاکسی کە لە سایدەکەی تر دەهات و لە بەرامبەری بەرەو کەسنەزان دەچوو، لەئەنجامدا کارەساتەکەی لێکەوتەوە".

ئاماژەشی بەوەداوە، کە شوفێری راپۆ تایبەتەکە 100% بە خەتابار دانرا، کە گومان دەکرێت مۆڵەتی شوفێریشی نەبێت، چونکە تاکو ئێستا مۆڵەتەکەی هاوپێچ نەکراوە لەگەڵ راپۆرتی رووداوەکە.