تەندروستیی جیهانی: خۆتان بۆ شەپۆڵی دووەمی كۆرۆنا ئامادە بكەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تەندروستیی جیهانی: خۆتان بۆ شەپۆڵی دووەمی كۆرۆنا ئامادە بكەن

ڕێوشوێنەكانی خۆپاراستن توند بكەن

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دا بەوەی شەپۆڵی دووەمی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بەڕێوەیە و پێویستە وڵاتان ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی توند بكەن.

ئەحمەد مونزیری بەڕێوەبەری هەرێمی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند شەپۆڵی دووەمی كۆرۆنا بەڕێوەیە و تاكە ڕێگەی دووركەوتنەوە لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن بە هۆی پەتاكە، هەرچی زوو توندكردنی ڕێوشوێنەكانی خۆپاراستنە.

مونزری بەڕێوەبەری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستی ڕێكخراوە تەندروستیە جیهانییەكەیە و ئاماژەی بەوە داوە كە نیگەرانە لەوەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕادەی هۆشدارییەكانیان كەم كردووەتەوە.

دەشڵێ دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی سەرەكیترین ڕێگەكانی خۆپاراستنە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری كۆرۆنا، سەرباری لەبەركردنی ماسك.

جێی باسە تا ئێستا لە ناوچەكە سێ ملیۆن و "٦٠٠" هەزار كەس بە تووشبووی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون، لە جیهانیشدا زیاتر لە "٥٥" ملیۆن و "٦٠٠" هەزار تووشبوو تۆمار كراون.